پەروین ئەدوایی ، چالاکی مافی ژنان بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرا

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوو پەروین ئەدوایی خەڵکی ئاوایی “سلین”ی سەر بە مەریوان چالاکی مافی ژنان و چالاکی مەدەنی ، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ئازاد کراوە .

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزرابوو و پاشان لە رێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندان ڕەوانەی بەندی گشتی کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی ئەم شارە کرابوو .

شایانی باسە ئەم چالاکی ژنانە لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا سەرجەم مافەکانی لێ زەوت کرابوو .

پەروین ئەدوایی پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٨ ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو .

ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درا و دواتر سزاکە لە دادچای پێداچوونەوە بۆ ساڵێک کەم کرایەوە .

ئەم چالاکی مافی ژنانە لە رێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای یەکساڵ بەندکران دەستبەسەر و بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ڕاگوێزرا و دواتر لە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ ، دوای تێپەڕ بوونی نزیکەی شەش مانگ بەر لێخۆشبوون کەوت و ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین