پێنجوێن / گیانلەدەستدانی کۆڵبەرێکی سەقزی لە کاتی خاڵیکردنی بار

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەینی “٢ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعدی خادمی” تەمەن ٢٦ ساڵ ، کوڕی لەتیف و خەڵکی ئاوایی “حاجی عەبدول”ی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز ، لە سنووری سریستانی سەر بە “پێنجوێن” لە هەرێمی کوردستان لە کاتی خاڵی کردنی باری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گیانی لە دەستداوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم کۆڵبەرە لە کاتی خاڵی کردنی بار لە سەر بارهەڵگرەکەوە بەربووەتەوە و هاوکات بارهەڵگرەکە بە سەریدا ڕۆیشتووە و گیانی لە دەستداوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین