پیرانشار / کوژرانی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە دەستی باوکی بە گومانی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کوڕێک

بە پێی زانیاریەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ، ڕۆژی شەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی “کانی عەبدوڵڵاهی” خەڵکی ئاوایی “ماشکان”ی پیرانشار ، لە لایەن باوکیەوە بە چەقۆ کوژراوە .

بە گوێرەی زانیاریە سەرەتاییەکان کانی بە گومانی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ کوڕێک لە لایەن باوکیەوە بە لێدانی چەقۆ بریندار بووە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە دەسبەجێ بە هۆی سەختی برینەکانیەوە گیانی لە دەستداوە .

دوای ئەم ڕووداوە باوکی کانی دەستبەسەر کراوە و تەرمی کانیش ڕەوانەی پزشکی دادوەری کراوە .

شایانی باسە گرینگترین هۆکاری زۆربوونی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران نەبوونی یاسایی پشتیوانیە لە ژنان . حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەستێوەردان لەو شوێنانە دەکات کە بە بەشی تاکەکەسی و ئازادیە بنەڕەتیەکانی ژنان دادەنێرت وەکوو ئازادی جل و بەرگ پۆشین و مافی ژیانی ئازادیان لێ زەوت دەکات بەڵام لەو بەشانەی کە ژنان و منداڵان توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت و پێویستیانە حکومەت دەستێوەردان بکا و پشگیریان بکات بە بەشی تاکەکەسی و تایبەتی ژیانی مرۆڤەکان ئەژماری دەکا و بێدەنگی هەڵدەبژێرێت . ئەم دەستێوەرداننەکردنەی حکومەت و نەبوونی یاسایەک بۆ پاراستنی ژنان بووەتە هۆی پێکهێنانی لێهاتوویی تایبەت لە ژێر نازناوی وەک شەرەف و ناموس . بەم پێیە ئەو ژنانەی کە پشتیوانی یاسایی پێویستیان نییە لەژێر بڕیاری باوک و هاوسەر یان براکەیاندان . ئەم جۆرە دەسەڵاتە ڕەهایە لە ژێر ناوی دۆمەینی تایبەتی بنەماڵەدا دەبێتە هۆی تاوانی قێزەون لەم جۆرە دژ بە ژنان .

لەم ڕێڕەوەدا دەفتەری یاسایی هانا ئامادەیی خۆیی بۆ پێشکەشکردنی هەر جۆرە خزمەتگوزاریەکی یاسایی و ڕاوێژکاری بۆ قوربانیانی توندوتیژی ڕادەگەینێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین