هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “سادق کوردی” خەڵکی ئاوایی “پەسوێ”ی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .