پژمان سوڵتانی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر داخرانی هەژمارە بانکیەکانی مانی لە خواردن گرت

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : پژمان سوڵتانی زیندانی سیاسی خەڵکی بوکان کە بە تۆمەتی کوشتن حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە ، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زیندانی ناوەندیی ورمێ مانی لە خواردن گرتووە .

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم زیندانیە بە هۆکاری داخرانی هەژماری بانکیەکەی کە بە ئامانجی کۆکردنەوەی پارەی دیە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە دانرابوو ، مانی لە خواردن گرتووە .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ بنەماڵەی کوژراوەکە ڕەزامەندیان دەربڕیوە بەڵام ئەو هەژمارە بانکیە کە پەیوەستە بە هاوکاری خەڵک لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە داخراوە و بنەماڵەی سوڵتانی تا ئێستا نەیانتوانیوە ئازادی بکەن .

پێشتریش رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕاپۆرتی لە سەر بارودۆخی دژواری سەردەمی دەستبەسەر بوونی ئەم زیندانیە لەوانەش ڕاگیرانی بۆ ماوەیەکی زۆر لە ژوری تاکەکەسی و هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکان بڵاو کردووەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین