پشتڕاست بوونەوەی ناسنامەی مەهدی رەحمەتی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانبار لە تاران

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی دیواندەرە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی چەندین فیشەک لە لایەن هێزە سەکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراوە.

ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، مەهدی رەحمەتی، خێزاندار، باوکی دوو منداڵ، خەڵکی ئاوایی “سەراو قەرەخانی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتوویی تاران، سەلمێنراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین