بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : شەوی شەممە ١١ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، کۆمەڵێک لە مامۆستایانی ناوچەی سۆمابرادۆست ، تەرگەوەر ، مەرگەوەر و ئەنزالی ورمێ بە هۆی ڕاگەیاندنی ڕۆژی شەممە وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان بۆ ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران بانگ کراون .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ئیتڵاعاتی سوپا داوای لەم مامۆستایانە کردووە کە لە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە لە بنکەی ئەم دەزگا ئەمنییەتیە ئامادە بن .
ئەم کارەی سوپای پاسداران پێشێلکردنی ئاشکرای مافی ئایینی و ئازادی بیر و باوەڕە .
کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی هەوڵی داوە بە گوشار خستنە سەر مامۆستایانی ئایینی کورد سەربەخۆیی ئایینی و کولتورییان لێ زەوت بکات .