هەڵەیەکی گەورەی پزیشکی و مەترسی خستنە سەر ژیانی منداڵێکی یەک ڕۆژە لە نەخۆشخانەی شاری ئێرانشار

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست هانا گەیشتوون ؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، منداڵێکی یەک ڕۆژە بەهۆی کێشەی هەناسەدانەوە گواستراوەتەوە بۆ بەشی NICU بۆ ئەوەی بخرێتە ناو ئامێری تایبەتەوە . 

بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی کە لەبەردەستدان ، بەهۆی هەڵەیەکی گەورە لە لێدانی دەرزی هەڵە لەلایەن کارمەندانی بەشی نەخۆشخانەکە ، لەناکاو کۆرپەکە دەستی توشی ئیلتیابێکی نەناسراو و توند بووە .
لەمبارەیەوە پزیشکەکان بڕینی دەستی منداڵەکەیان بە تاکە ڕێگە بۆ ڕزگارکردنی گیانی منداڵەکە ڕاگەیاندووە بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی زیاتر پێشکەش بکەن .

هەروەها هانا ئاگادارکراوەتەوە کە “سەرەڕای بەدواداچوون و سکاڵاکردن خێزانی کۆرپەکە هیچ وەڵامێکیان لەلایەن بەرپرسانی نەخۆشخانە و پزیشکە بەرپرسەکانەوە وەرنەگرتووە”. 

دوایین ھەواڵەکان سەبارەت بە بارودۆخی کۆرپەکە دەریدەخەن کە ژیانی ئەم کۆرپە بەلوچە لە مەترسیدایە .

شایانی باسە کە سیستەمی یاسایی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ میکانیزمێکی یاسایی گونجاوی بۆ مافی قوربانیانی هەڵەی پزیشکی نییە .
 بەگوێرەی ئەو ڕێکارەی کە هەیە زۆرجار دادگاکان ئەو جۆرە هەڵە پزیشکییە کوشندانە بە بێ وەسفی تاوانکاری دەزانن و بابەتەکە ڕەوانەی ساز و کاری ئینتزامی سازمانی نیزام پزیشکی دەکرێت و کۆمیسیۆنە پەیوەندیدارەکان بە پەنابردن بۆ تیۆری نەبوونی هەڵە دەنگ دەدەن بۆ بێتاوانکردنی پزیشک و ئەو کادرە دەرمانیە کە هەڵەیان کردووە و تاوانیان ئەنجامداوە .
 ئەمە لە حاڵەتێکدایە کە لە ئێستادا سیستمە یاساییە دیموکراتیکەکان ئەو جۆرە بابەتانەی کە پەیوەستن بە مافی بنەڕەتی ژیان بە ملکەچی تیۆری مەترسی بزانن نەک هەڵە ، بۆ ئەوەی دەسەڵاتی پزیشکی هەموو هەوڵێک بدات بۆ پاراستنی ژیانی تاکەکان . 
جگە لەمەش هەڵە و کەموکوڕییە پزیشکییەکان لە بەلوچستان بەهۆی ئەمنیەتی کردنی ناوچەکە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەت و بوونی پزیشک و کارمەندانی پزیشکی غەیرە ڕەسەن بە شێوەیەکی سیستماتیک پشتگوێ دەخرێن .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین