بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، ئیسماعیل حوسێن نژاد حەیدەرانلو ، برای زیندانی مەحکوم بە ئێعدام حەمید حوسێن نژاد حەیدەرانلو ، لە کاردانەوەی بەرامبەر ڕاگوێزانی براکەی بۆ قەرەنتینەی زیندانی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاکەی ، بە خواردنی ئەسید (تێزاب) هەوڵی خۆکوشتنی داوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئیسماعیل حوسێن نژاد حەیدەرانلو دەستبەجێ بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری خۆیی ڕاگوێزراوە و لە ئێستادا لە بەشی چاوەدێری چڕی نەخۆشخانەکە لە ژێر چاوەدێری پزیشکەکاندایە .