هێرش زەندی ناوگران بە بڵاو کردنەوەی ڤیدیۆیەک دەسپێکی جێبەجێ کرانی سزای شەش مانگ بەندکرانەکەی و ڕاگوێزانی بۆ بەندیخانەی سنەی ڕاگەیاند.

هێرش زەندی ناوگران ڕۆژی دووشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا و بۆ گرتووخانەی ئەم دامەزراوەیە ڕاگوێزرا. ئەو دوای چەند ڕۆژ بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا و پاشان لە رێکەوتی ٣٠ ڕێبەندان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

هێرش زەندی ناوگران تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندارە و باوکی منداێکە و پێشینەی دەستبەسەرکران و سزادرانی سیاسی هەیە. ئەو پێشتر لە ساڵی ١٣٨٦، بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران” بە ساڵێک بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.

مقالات مرتبط

پر بیننده ترین ها