هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر کافە کوردستان لقی سەراو لە قوروە و دەستبەسەرکردنی خاوەنەکەی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی یەکشەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هێزه ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سر کافە کوردستان لقی سەراو لە شاری قوروە، وێڕای تێکدانی ژووری ئەم کافەیە، بە هەڕەشە و بێڕێزی موشتەریەکانیان دەرکردووە و عەلی باقری خاوەنی ئەو شوێنەیان دەستبەسەر کردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان هەر ئەو شەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتەوەتە سەر مالی عەلی باقری و ماڵەکەیان پشکنیوە.

ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، هەوسەری ئەو کەسە بە ناوی سەکینە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێدراوە و بە سپڕای بیبار هێرشی کراوەتە سەر کە لە ئەنجامدا لە هۆش خۆی چووە و بۆ بنکەکانی تەندرووستی ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین