هێدی شادیخا سزای ساڵێک و دە مانگ زیندانی بە سەردا سەپێندرا

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : هێدی شادیخا کوڕی حەسەن ، خەڵکی ئاوایی “سینگان”ی سەر بە شنۆ ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی ئەم شارە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” بە ساڵێک و ١٠ مانگ زیندان سزا دراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوو بەم شارۆمەندە کوردە ڕاگەینراوە .

شایانی باسە ناوبراو لە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لپرسینەوە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ ڕاگوێزرا ، دواتر بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزرا و لە کۆتاییدا لە رێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین