بە پێی ڕاپۆرتی گێشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : هیوا بەهین شارۆمەندی خەڵکی بۆکان لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “فەخری” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران” سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و سزاکە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە فەرمی بەم شارۆمەندە ڕاگەیندراوە .
شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دواتر بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتیەکانی ورمێ کرا و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرابوو .
هیوا بەهین دواتر لە رێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرابوو .