هیوا بەهین بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا

هانا : ئەمڕۆ چوارشەممە “٨ی ڕەشەمەی ١٤٠٣” هیوا بەهین شارۆمەندی تەمەن ٤١ ساڵی خەڵکی بۆکان ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزراوە .

پێشتر هیوا بەهین لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دوویی ئەم شارەوە بە سەرۆکایەتی قازی “فەخری” بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران” سزای ٦ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و سزاکە ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ بە فەرمی بەم شارۆمەندە ڕاگەیندرابوو .

شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر و دواتر بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنیەتیەکانی ورمێ کرا و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرابوو .

هیوا بەهین دواتر لە رێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٣ ، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین