بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕەزبەری ١٤٠٤، نەریمان رندانی چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز، دوای شەست ڕۆژ دەستبەسەری بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی ئەم شارە ئازاد کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، نەریمان رندانی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕەزبەر، بۆ سێهەم جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە هەمان ڕێکەوت براکەی میلاد رندانیش دەستبەسەر کرا و دوای لێدان و ئەشکەنجە لە گرتووخانە ئازاد کرابوو،
شایانی باسە ئەم چالاکە مەدەنیە پێشتریش لە مانگی خاکەلێوە و گوڵانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەروەها لە رێکەوتی ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە پەیوەندی لەگەڵ مانگرتنی گشتی نا بۆ ئێعدام لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کرابوو.