ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بە پشتبەستن بە ئەو بەڵگانەی لە لایەن نێتبلاکس بڵاوکراونەوە، ڕایدەگەیەنێ بڕانی ئینترنێت لە ئێران ٦٠ کاتژمێری تێپەڕاندووە و ئاستی لکانی پێوەندی سەرانسەری هێشتا هەر لە نزیکەی ١ لە سەددا ماوەتەوە. نێتبلاکس ئاگاداری داوە کە ئەم ئاستە لە بەرتەسک کردنەوە و سانسۆڕ، لە بارودۆخی هەستیاری ئێستادا، هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ ئەمنییەت و تەندروستی شارۆمەندان.
بەپێی هەڵسەنگاندی نێتبلاکس، بەردەوامی ئەم کارە تێکدەرانەیە، دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە زانیارییەکان، پێوەندیی بەپەلە و ئیماکانی ناردنی ڕاپۆرتی سەربەخۆ لە بارودۆخی شارۆمەندان بە توندی تێکدەدا و دەتوانێ ئاکامی مرۆیی و ئەمنی جیددی بەدوادا بێ. ئەم ڕاپۆرتە لە دۆخێکدا بڵاودەبێتەوە کە هاوکات، راپۆرتگەلی زۆر لە توندتر کردنەوەی کەشی ئەمنی، دەستبەسەرکردنی ناڕازییان و هەوڵ بۆ بەرگرتن بە بڵاوکردنەوەی هەواڵ و وێنە و گرتە ڤیدئۆی ناڕەزایەتییەکان لە ناوخۆی وڵات دەگرێ. بەپێی بەراوردی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا لە پێشینەی جینایەتی بەرین لەلایەن حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ناڕەزایەتییەکانی ساڵانی ڕابردوو، بە قوڵی پەرۆش و نیگەرانە لە درێژەی بڕینی بەربڵاوی ئینترنێت کە بواری ئەنجام دانی جینایەت بۆ هێزەکانی حکومەت چەند قات زیاتر دەکا.
