نیگەرانی هانا لە ئاست ڕاگوێزانی نایاسایی زیندانیانی سیاسی کورد سۆران قاسمی و پژمان سوڵتانی بۆ بەندی زیندانیانی تاوانە مەترسیدارەکانی زیندانی ورمێ

بە پێی ڕاپۆرتی گەشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: پژمان سوڵتانی و عەلی (سۆران) قاسمی، دوو زیندانی سیاسی کوردی زیندانیکراو لە زیندانی ناوەندێ ورمێ، زیاتر لە ٢٧ ڕۆژە بۆ بەندی ٢ی تاوانە گشتیەکانی ئەم زیندانە ڕاگوێزراون و سەرەڕای ناڕەزایەتی دەربڕین و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان و بەڵێنی بەرپرسانی ئەو زیندانە تا ئێستا بۆ بەندی سیاسی نەگەڕێندراونەتەوە.

سەرچاوە ئاگادارەکان بە هانایان ڕاگەیاند کە بارودۆخی ڕاگیرانی زیندانیەکان لە بەندی تاوانە گشتیەکان زۆر خراپە و گوشارە دەرونیەکان و ئەو سنوورانەی کە بۆیان دانراوە، تێکچوونی باری دەرونی و ڕۆحی ئەم دوو زیندانیەی لێکەوتووەتەوە.

پێشتر بنەماڵەی ئەم زیندانیانە بە تۆمار کردنی سکاڵا و سەردانکردنی دامەرزاوە دادوەریەکان، داوای کۆتایی هێنان بە ڕاگوێزانی ئەوان بۆ بەندە ناپەیوەندیدارەکان بە تۆمەتە سیاسیەکانیان کردبوو بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێکی کاریگەر لەو بارەوە نەگیراوەتەبەر.
هەروەها زیندانی سیاسی رزگار بەیگزادە بابامیری نزیکەی مانگێک پێش ڕاگوێزانی پژان سوڵتانی و سۆران قاسمی بۆ بەندی گشتی ڕاگوێزراوە و لە ئێستاشدا لەو بەندە ڕاگیراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین