بە پێی لێکۆڵینەوەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا لانیکەم هەشت لاوی کورد لە شار و ئاواییەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
رامین حەسەنی و بێهزاد کەریمی خەڵکی مەهاباد، ئیلاهە رۆحی خەڵکی سنە، ئارینا رەحمانی خەڵکی کرماشان، پویا قوبادی خەڵکی هەرسین و مەجید گراوەند خەڵکی کوهدەشت کەسانێکن کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەرمانانی ١٤٠٤، سلێمان خزری کوڕی محەمەدئەمین، خەڵکی میراوای بۆکان و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان سارا برقیانی کوڕی عەلی، خەڵکی ئاوایی “کۆنەلاهیجان”ی پیرانشار، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بە پێی زانیاریەکانی هانا، گوشاری قورسی ئابوری و هەژاری، هاوسەرگیری زۆرەملێ، جیاکاری ڕەگەزی و نەبوونی میکانیزمی گونجاو بۆ پشتیوانی یاسایی لە ژنان و لاوان بە هۆکارە سەرەکیەکانی خۆکوژی هەژمار دەکرێن.