بەپێی ئەم ڕپۆرتانەی بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتوون، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کەیوان ڕەزایی، لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان و خەڵکی کرماشان، لە کاتی ناڕەزایەتییەکان لە گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران و بە گوللـەی گەرم پێکراوە و گیانی بەخت کردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای هاوخەمی قوڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە، نیگەرانی قوڵی خۆی لە درێژەی توندوتیژی و کوشتار و کەڵک وەرگرتن لە چەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دژی خەڵکی ناڕازای و بێ چەک ڕادەگەیەنێ و جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێلایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.
