ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار گیانبەختکردنی پوویا ڕۆستەمی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هیزە چەکدارەکانی حکومەت

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی پوویا ڕۆستەمی کوڕی ڕۆستەم و خەڵکی ئاوایی “کوڵم” کەلە کەبوود، لە ناوچەی ئیلام و سەر بە عێلی بیری، لە ناڕەزایەتییەکانی ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئیران گیانی بەخت کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانەی هاتوون، تا ئێستا ڕێکەوتی گیانبەختکردنی ئەم شارۆمەندە کوردە ڕوون نییە و بە فەرمی بە بنەماڵەکەیان ڕانەگەیاندووە. بەم حاڵەشەوە شاهید و بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن پوویا ڕۆستەمی لەوانەیە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئیلام گیانی بەخت کردووە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئەوەی هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە ڕادەگەیەنێ، جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین