بە پێی لێکۆڵینەوەکانی هانا ، محەمەد جەباری لەدایکبوویی ساڵی ١٣٥٨ لە شاری سرێشاوای سنەیە . ئەو دەرچوویی زانکۆیی زانستی قەزاییە و لە دەهەی ٨٠ لە دەسەڵاتی دادوەری (قوەی قەزایی) دامەزراوە .
هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە کارەکەی بە دادیاری لە شارەکانی کوردستان دەستپێکردووە .
لە ڕێگەی پەیوەندی خزمایەتیەوە لەگەڵ بنەماڵەکانی عەرەبیان و دەدەجانی کە بەرپرسایەتی باڵای ئەمنییەتیان لە کوردستان هەیە توانیویەتی بە خێرایی بەرەوپێش بڕوات و وەکوو بەرپرسی حەفازەت ئیتڵاعاتی کوردستان لە ساڵی ١٣٩٨ و ئەندامی هەستەی گۆزینش( ناوەکی هەڵبژاردنی) دەسەڵاتی دادوەری دابمەزرێت . لە ساڵی ١٣٩٨ بە پێی پەیوەندی نزیکی خزمایەتی لەگەڵ ئەسغەر عەرەبیان لە بەرپرسانی پێشووی ئەمنییەتی سوپای پاسداران لە کوردستان و دادستانی پێشووی دیوانی ژمێریاری و بەرپرسایەتی دیکە وەکوو دادستانی پارێزگای سنەی پێدراوە .
جەباری لە ماوەی کارکردنی لە پۆستە قەزاییە-ئەمنیەکاندا هەمیشە یەکێک بووە لە پایە کاریگەرەکانی سەرکوتکردن لە دەسەڵاتی دادوەری کوردستاندا . ئەو لە سەرکوتی ناڕەزایەتیەکانی خەزەڵوەری ٩٨ و هەروەها سەرکوتی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی و هەروەها لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە .
بە پێی زانیاریەکانمان زۆربەی هەرەزۆری لێکۆڵەرانی ئەمنیەتی و دادوەرەکانی دادگاکانی شۆڕش بە نەزەری ئەو دامەزراون و چالاکی دەکەن . بە گوێرەی شایەتیدانی قوربانیانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە کوردستان ، ئەو لە بێڕەحمترین دادوەرەکانە کە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیەوە لە کوردستان کاردەکەن .
بەم پێیە محەمەد جەباری لە رێکەوتی ٢٠ی فێوریەی ٢٠٢٣ خرایە لیستی گۆمارۆکانی مافی مرۆڤی یەکێتی ئەوروپاوە . لە دابینکردنی سزای مافی مرۆڤ بەسەر ئەو و پێشێلکارانی دیکەی مافی مرۆڤدا باس لەوە دەکرێت کە لانیکەم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە مافی مرۆڤی لە کوردستان پێشێل کردووە .
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکات کە بە جۆرێک لە جۆرەکان لەلایەن ئەوەوە مافەکانیان پێشێل کراوە پەیوەندی بەم ڕێکخراوەوە بکەن بۆ تەواوکردنی دۆسیەی پێشێلکردنی مافەکانیان لەلایەن ئەوەوە .