بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووه : ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، نازەنین ئەلیاسی ، خەڵکی مەهاباد ، بە دانانی بارمتەی چوار ملیار تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە .
شایانی باسە ، نازەنین ئەلیاسی لە رێکەوتی ٢٦ی سەرماوەزی ١٤٠٣، دوای بانگ کرانی بۆ ئیداری ئیتڵاعاتی ماهاباد دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی لە ورمێ کرا و پاشان بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو .
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کرابوو .