نادیاری چارەنوسی هەیبەت موید دوای ٢٦ ڕوژ دەستبەسەری لە سنە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هەیبەت موید تەمەن ٤١ ساڵ، خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٢٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندروستی لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین