نادیاری چارەنوسی هونەرمەند ئەمین کەریمی دوای ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەر بوون

هانا : لەگەڵ تیپەڕ بوونی ٢٣ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی ئەمین کەریمی ناسراو بە ئەمینو ، هونەرمەند و ئەکتەری شانۆ ، خەڵکی ورمێ ، هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و چارەنوسی بەردەست نیە .

ئەو ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، لە کاتی گەڕانەوەی لە تورکیا لە تەرمیناڵی سەروی ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە ؛ ئەو لە کاتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا چاوی بە بنەماڵەکەی نەکوتووە و لە ژێر لێپرسینەوەدایە .

هەروەها لاپەڕەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستیان بە سەردا گیراوە و هەوڵەکان و بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی بۆ ئاگادار بوونیان لە بارودۆخ و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەنجامێکی نەبووە .

شایانی باسە ئەمین کەریمی پێشتریش لە جەریانی بزووتنەوەی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی دەستبەسەر و دوای مانگێک ئازاد کرابوو .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین