بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ماوەی ٢٨ ڕۆژە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەیسەم شاکری خەڵکی شاری بۆجنورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر چارەنوس و بارودۆخی جەستەیی ئەو هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە و دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی بۆجنورد ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، مەیسەم شاکری لە ماوەی ٢٨ ڕۆژ دەستبەسەریدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
