بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: زیاتر لە ٢٥ ڕۆژە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەتین ئەسلوب خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ئەم شارۆمەندە ٢٥ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.