نادیاری چارەنوسی محەمەد ئەڵڵارەزایی دوای تێپەڕ بوونی مانگێک لە کاتی دەستبەسەر کرانی خۆسەرانەی

بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ زیاتر لە مانگێکە محەمەد ئەڵڵارەزایی شارۆمەندی خەڵکی سنە بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە سەر بارودۆخی و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک بەردەست نیە و ئەم دوخەش نیگەرانی بنەماڵە و کەسوکارەکەی لێکەوتووەتەوە.
محەمەد ئەڵڵامورادی تەمەن ٣٧ ساڵ، حێزاندار، باوکی منداڵێک خەڵکی سنە و دانیشتوویی دێولانە.

ناوبراو ڕۆژی شەمە ٢١ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند کە لە چوارەم ڕۆژی دەستبەسەر کرانیدا ئەم شارۆمەندە پەیوەندی تەلەفۆنی کورتماوەی لەگەڵ منداڵەکەی ئەنجامداوە و لەم پەیوەندیەدا تەنها وتویەتی “ئاگاداری خۆتان بن”.
هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، بنەماڵەی ئەڵڵارەزایی بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی ئەو سەردانی دامودەزگا ئەمنییەکانیان کردووە بەڵام لە لایەن بەرپرسانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە.

شایانی باسە ، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە سەر ئۆتۆمبێل و مۆبایلەکانی هاوسەر و منداڵەکەشیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین