بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەید کەمال ئیبراهیمی، تەمەن ٣١ ساڵ، خەڵکی شاری نەغەدە و مامۆستای زانکۆی پەرستاری مەهاباد ، ماوەی سێ ڕۆژە دەستبەسەرکراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی لە بەردەستدا نییە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ڕۆژی شەممە ۷ی پوشپەڕی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ناوبراو لە زانکۆی مەهاباد و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەریان کردووە وبۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە .
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئیبراهیمی تا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی ، یان بارودۆخی تەندروستی هیچ جۆرە زانیاریەک لە لایەن دامودەزگا ئەمنی و دادوەریەکانەوە بەم بنەماڵەیە نەدراوە .