بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : لە رێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤، سامان کەریمی ، زیندانی سیاسی پێشووی مەحکوم بە لە سێدارەدان ، و هاوسەرەکەی فەرزانە رەشیدی ، خوێندکاری زانکۆی پەیام نوری بانە ، بە شێوەی توندوتیژانە و خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر کراون .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا : هێزە ئەمنییەکان یەکەمجار سامان کەریمی لە شەقامێکی بانە بە لێدان و بەکار هێنانی توندوتیژی دستبەسەر دەکەن و دواتر هەڵدەکوتنە سەر ماڵەکەی هاوسەرەکەی دەستبەسەر دەکەن و لەگەڵ پشکنینی ماڵەکەیان بەشێک لە کەلوپەلە شەخسییەکانیان لەگەڵ خۆیان دەبەن .
لەگەڵ تێپەڕ بوونی هەشت ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانیان ، هێشتا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران ، چارەنوس و باری تەندرستی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە و ئەوان لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون .