بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : زیاتر لە دوو مانگە شارۆمەندێک بە ناوی “فەردین نوری” خەڵکی ئاوایی “خوردەلوکی” سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بار و دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .
فەردین نوری خێزاندارە و باوکی منداڵێکە .بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ فەردین نوری دوو مانگ لەمەوبەر لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنیەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کردووەتەوە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد ؛ تا ئێستا بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە و سەردانیان بۆ دامەرزاوە ئەمنییەکان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە دۆخ و چارەنوسی منداڵەکەیان هیج ئەنجامێکی نەبووە و لە لایەن بەرپرسانی دامودەزگا ئەمنییەکانەوە هیچ جۆرە وڵامێکیان پێنەدراوەتەوە .
شایانی باسە فەردین نوری ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .