بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : زیاتر لە ١٠ ڕۆژە فواد مورادی شارۆمەندی خەڵکی دیواندەرە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و بارودۆخی جەستەیی ئەو بەردەست نیە .
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوای بانگ کران و ئامادەبوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە دەستبەسەر کرا .
هانا زانیویەتی ، فواد مورادی دوای دەستبەسەر کران بۆ زیندانی شەهرامفەری سنە ڕاگوێزراوە .
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە لە کاتی دەستبەسەر کرانیەوە تا ئێستا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و پەیوەندی تەلەفۆنی بێبەش کراوە .
فواد مورادی پێشتریش دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو .