نادیاری چارەنوسی فائێزە رەشیدی دوای بریندار بوونی بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئیلام

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، فائێزە رەشیدی خەڵکی شاری بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە دوای بانگەوازی کادری دەرمانی نەخۆشخانەیەکی ئیلام بۆ پێشکەشکردنی خوێن بە ئامانجی هاوکاری کردنی برینداران لە شاری بەدرەوە بەرەو ئیلام کەوتبوونە ڕێگا، لە نزیک بنکەیەکی تەندرووستی ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و دواتر دەستبەسەرکراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، لە ساتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا لە سەر بارودۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە و ئەم دۆخەش نیگەرانی قوڵی بنەماڵەکەی لێکەوتووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین