نادیاری چارەنوسی شارۆمەندێکی بۆکانی دوای ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەر بوون

هانا : ڕۆژی سێشەممە ١٠ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کاوە رەحیمی تەمەن ٤٠ ساڵ ، خەڵکی بۆکان ، کاژێر ٣ی نیوەشەو ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەوانە و بە بەکارهێنانی توندتیژی ، لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە .

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، هێزە ئەمنییەکان بە شکاندنی دەرگای ماڵەکە لە پێشچاوی ئەندامانی بنەماڵەکەی بە بەکارهێنانی توندوتیژی کاوەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕایانگوێزاوە .

لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٢٣ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کران هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە .

شایانی باسە ، کاوە رەحیمی تا ئەم ساتە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری لێ زەوت کراوە و ئەم دۆخەش نیگەرانی قوڵی بنەماڵە و کەسوکارەکەی لێکەوتووەتەوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین