نادیاری چارەنوسی رەحیم بێنیاز شارۆمەندی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیسلاماوای غەرب

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٢٤ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی رەحیم بێنیاز خەڵکی ئیسلاماوای غەرب و بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامی “ئیل هەزارەی کەلهۆڕ” بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە بەفرانباری ١٤٠٤، تێپەڕ دەبێت بەڵام تا ئێستا لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە رێکەوتی ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، رەحیم بێنیاز ئەندامی پێشووی ئەرتەش بووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین