نادیاری چارەنوسی دوو شارۆمەندی دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: زیاتر لە ٢٦ ڕۆژە دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکنی نیما خورکی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی ئاودانان و میعراج شێرخانی تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئیلام، دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس، بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نیە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو شارۆمەندە لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە، بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە تا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ڕۆڵەکانیان نیە و ئەم دۆخەش نیگەرانی قوڵی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین