نادیاری چارەنوسی خێزانێکی سنەیی دوای ٣٦ ڕۆژ دەستبەسەری

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٣٦ رۆژە خێزانێک بە ناوەکانی زەینەب عەزیزی و سیروان ئەمینی خەڵکی شاری سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییهکانەوە دەستبەسەر کراون و تا ئێستا هیچ جۆرە زانیارییەک لە سەر بارودۆخ و چارەنوسیان لە بەردەستدا نیە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم ژن و مێردە ڕۆژی شەممە ١٦ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم خێزانە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین