نادیاری چارەنوسی تۆفیق ئەمینی شارۆمەندی خەڵکی مەهاباد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زیاتر لە ١٠ ڕۆژە شارۆمەندێک بە ناوی “تۆفیق ئەمینی” خەڵکی ئاوایی “ئازادی” سەر بە مەهاباد ، دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٤، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین