نادیاری چارەنوسی ئەفشین حوسێن پەناهی شارۆمەندی خەڵکی سنە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ماوەی زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە ئەفشین حوسێن پەناهی خەڵکی سنە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی بەردەست نیە .

ئەفشین حوسێن پەناهی ڕۆژی چوارشەممە “١٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە سەرجەم مافەکانی لەوانەش دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر ، چاوپێکەون و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە .

ئەفشین حوسێن پەناهی تەمەن ٢٦ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک ، خەڵکی دێوڵان و دانیشتووی شاری سنەیە

.ئەفشین حسێن پەناهی  پێشینەی هاوکاری چەندین ساڵەی لەگەڵ ڕێکخراو و ناوەندەکانی ژینگە پارێز هەیە کە لە “مانگی گەڵاڕێزانی ساڵی ۱۳۹۶” لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنە لەلایەن قازی سەعیدی بە تۆمەتی “ڕێکخستنی ڕێورەسمی نەورۆز و هاوکاری لەگەڵ یەکیک لە حیزبە سیاسیە کان” سزای هەشت ساڵ و نیو بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، کە بەپێی مادەی ۱۳۴ی یاسای سزای ئیسلامی ۶ ساڵ لەو بڕیارەی دادگا شیاوی جێبەجێ بوونە.جێگای ئاماژیە، ئەفشین حسێن پەناهی چالاکی مەدەنی و چالاکی ژینگە پارێز لە ڕێکەوتی “۷ی مانگی گوڵانی ۱۳۹۹” بۆ ماوەی ۳ ساڵ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگوێزا و دواتر بە مەرج لێی خۆش بوون.هەروەها لە “مانگی پووشپەڕی ساڵی ۱۳۹۶”، سێ رۆژ  دوای دەستبەسەرکرانی رامین حسێن پەناهی لە ماڵی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەم شارۆمەندە کوردە ساڵی ۱۳۹۰ بە هۆی بەدواداچوونی پەروەندەی مردنی گوماناوی براکەی “ئەشرەف حسێن پەناهی” بە تۆمەتی “بانگەشە لە دژی نیزام” سزای ساڵێک بەندکراونی بەسەردا سەپابوو و پاش کۆتایی هاتنی سزاکەی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

رامین حسێن پەناهی لە چالاکانی سیاسی کورد و برا چکۆلەی ئەفشین حسێن پەناهی، تەمەن ۲۴ساڵ لە داییک بووی گوندی “قوروچا” سەر بە پاڕیزگایی دێولان بوو کە سەر لە بەیانی رۆژی شەممە “۱۷ی خەرمانی ساڵی ۱۳۹۷” لەگەل زانیار و لوقمان مرادی دوو زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی رەجایی شاری کەرەج لە سێدارە دران.  

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین