بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٤٦ ڕۆژە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەحمەد شەیخی خەڵکی شاری دێهلۆڕان دەستبەسەر کراوە و تا ئەم ساتە چارەنوسی نادیارە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی دێهلۆڕانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە تاساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
