مەهاباد / نادیاری چارەنوسی دوو برا دوای ١٣ ڕۆژ دەستبەسەر کران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ماوەی ١٣ ڕۆژە دوو برا بە ناوەکانی “خالد و محەمەد بەکری” خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کراون بەڵام تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بار و دۆخیان بەردەست نیە .

فواد بەکری برای ئەم دوو شارۆمەندە لە گفتوگۆی لەگەڵ هانا زیادی کرد ؛ ١٣ ڕۆژە براکانم دەستبەسەر کراون و لەو ماوەیەدا تەنیا یەکجار لە ڕێگای پەیوەندیەکی کورت ماوەی تەلەفۆنیدا بە بنەماڵەکەمیان ڕاگەیاندووە کە لە گرتنگەی ئیتڵاعاتی ورمێ دەستبەسەرن و لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ زانیاریەکم لە سەر بار و دۆخی براکانمان نیە .خالد بەکری تەمەن ٤٦ ساڵ ، خێزاندار باوکی منداڵێک و محەمەد بەکری تەمەن ٤٣ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی منداڵێک و خەڵکی مەهابادن .

شایانی باسە ئەم دوو برا لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣ ، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون .

خالد بەکری لە ڕێگای سەردەشت – مەهاباد و محەمەد بەکری لە بازاڕی مەهاباد دەستبەسەر کراون .تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو برا بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین