مەهاباد / دەستبەسەر کرانی چالاکێکی ژینگەپارێزی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : سەر لە بەیانی یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، شارۆمەندێک بە ناوی “محەمەد رەمەزانی” چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ بڕیاری دادوەڕ و بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین