هانا : ڕۆژی پێنجشەممە “١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
ناسنامەی ئەم شارۆمەندە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا “کەیوان نیکنام” خەڵکی مەهاباد سەلمێنراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بڕیاری دادوەر و بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .