هانا : سەر لە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ شارۆمەندێک بە ناوی “ناسر ئەحمەدزادە” تەمەن ٣٣ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی ئاوایی “کانی سۆفی رەشد”ی سەر بە مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە ناسر ئەحمەدزادە پێشتریش لە رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لە رێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٤٠١ ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو .