بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : شەوی پێنجشەممە “١١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” تەرمی کۆڵبەرێک بە ناوی “مەهیار سەفەری” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “زیویێ”ی سەر بە کامێران کە بە هۆی سەرمابردووییەوە گیانی لە دەستدابوو لە سنووری ئەم شارە دۆزراوەتەوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ شەوی دووشەممە “٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” مەهیار سەفەری لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان ڕێگاکەی ون کردووە و لە بەرزایی کەوتووەتە خوارەوە و بە هۆی سەختی برینەکانیەوە و سەرمابردوویی گیانی لە دەستداوە .