هانا : ڕۆژی یەکشەممە “٢٣ی بەفرانباری ١٤٠٣” کۆڵبەرێک بە ناوی “محەمەد وەیسی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی سەقز لە سنووری “هەنجیران”ی مەریوان ، لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە کراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ محەمەد وەیسی لە کاتێکدا کە هیچ جۆرە کۆڵە و بارێکی پێنەبووە لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورەوە دەستبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە دراوە .سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە زیادی کرد ؛ ئەم کۆڵبەرە دوای دوو ڕۆژ دەستبەسەر کران بەبێ جلوبەرگ ئازاد کراوە .