بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ڕۆژی دووشەممە یەکی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، پەروین ئەدوایی خەڵکی ئاوایی “سلین”ی سەر بە مەریوان چالاکی مافی ژنان و چالاکی مەدەنی ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
پەروین ئەدوایی پێشتریش لە مانگی گەلاوێژی ١٣٩٨ ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوان دەستبەسەر کرا و دوای سێ مانگ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو .
ناوبراو بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە حزبێکی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” لە لایەن دادگای شۆڕشی مەریوان بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درا و دواتر سزاکە لە دادچای پێداچوونەوە بۆ ساڵێک کەم کرایەوە .
ئەم چالاکی مافی ژنانە لە رێکەوتی ١٠ی ڕێبەندانی ١٣٩٨ ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای یەکساڵ بەندکران دەستبەسەر و بۆ کانونی ئیسڵاح و تەربیەتی سنە ڕاگوێزرا و دواتر لە رێکەوتی ١٨ی خاکەلێوەی ١٣٩٩ ، دوای تێپەڕ بوونی نزیکەی شەش مانگ بەر لێخۆشبوون کەوت و ئازاد کرا .