مەریوان / دەستبەسەر کرانی شارۆمەندێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی چوارشەممە “٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “کاوان کەسرایی” کوڕی ئەبوبەکر و خەڵکی ئاوایی “نێی” مەریوان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بۆ دامودەزگا ئەمنیەتیەکانی مەریوان بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی منداڵەکەیان تا ئەم ساتە هیچ ئەنجامێکی نەبووە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین