بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۲ی گەلاویژی ١٤٠٤، تەرمی بەختیار مەسعودی تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی لوقمان، خەڵکی شنۆ لە دەستبەسەرکراوەکانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ماڵی باوکیدا دۆزرایەوە.
بەختیار مەسعوودی لە جەریانی بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و دوایی بە دانانی بارمتە بە بڕی ٥٠٠ ملیۆن تمەن، دوای ٦٧ ڕۆژ دەستبەسەرکردن ئازادکرا.
شایانی باسە کە تا ئێستا هۆکار و وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی ئەم زیندانییە سیاسییە ڕوون نەبووەتەوە و لێکۆڵینەوەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بەردەوامە و بەم زووانە نوێ دەکرێتەوە.