بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە ڕۆژانی ڕابردوو شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “کەیوان مامەگوڵی” خەڵکی ئاوایی گوێکتەپەی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی نیزام” سزای شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندراوە و سزاکە لە ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، بەم شارۆمەندە ڕاگەیندراوە.
شایانی باسە ئەم شارۆمەندە کوردە سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەیەکی ئەمنی شاری مەهاباد ڕاگوێزرا و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانەی مەهاباد ئازاد کرابوو.