مەحکوم بوونی زریان حوسێن زادە بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامی بانە زووم لە سەر سکاڵای نوێنەری سەقز و بانە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، شارۆمەندێک بە ناوی زریان حوسێن زادە بەڕێوبەری کاناڵی هەواڵدەری بانەزووم، خەڵکی شاری بانە، لە سەر سکاڵای نوێنەری سەقز و بانە لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، سزای جەریمەی نەخدی بە سەردا سەپێندراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موحسێن بیگلەری نوێنەری سەقز و بانە، بە پارێزەری عەلیڕەزا شەریفی ماوەیەک لەمەوبەر سکاڵایەکی لە ژێر ناوی “بڵاو کردنەوەی بابەتی ناڕاست” لە دژی زریان حوسێن زادە لە دادگای شاری بانە تۆمار کردبوو.

هەروەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، دوای پێڕاگەیشتن بە سکاڵاکە لە لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەری بانە، سزای پێبژاردنی ٦٦ ملوێن تمەن بە سەر بەرپرسی کاناڵە تێلێگرامیەکەدا سەپاوە و ئەم سزایە دواتر لە لقی ١٣ی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای سنە لێکۆڵینەوەی لە سەر ئەنجام دراوە و بە رەت کرانەوەی تانەی پارێزەر، پەسند و یەکلاکراوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین